
plus4
پێش 17 کاتژمێر
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوایەکی بەپەلە ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی؛ سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات، تا بەپەلە لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە بەئامانجگرتنی پارێزگاکانی کەرکوک سلێمانی پێکبهێنێت.
فراکسیۆنی یەکێتی داواشدەکات سەرچاوەو ئاراستەی مووشەکەکان دیاریبکەن و ئەو لایەنانەش ئاشکرابکەن کە لەپشت ئەو کارانەوەنکە لەدوو شەوی ڕابردوو هێرشیانکردە سەر کەرکوک و سلێمانی.
شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش لەسەر پشکی پارتی ڕایگەیاند: پێویستە ڕێگە لەدووبارەبوونەوەی ئەو هێرشانە بگیرێت داواشی لەسودانی کرد لێپێچینەوە لەڕووداوەکە بکات.
جەختیشی لەپێویستیی پاراستن و کۆنترۆڵکردنی دۆخەکەو بەردەوامبوونی هەوڵەکان بۆ پاراستنی هاووڵاتیان و پاراستنی سەقامگیری کردەوە.