
Plus4
پێش 9 کاتژمێر
🔻ئەندامە دەستلەکارکێشاوەکانی دادگای فیدڕاڵی گەڕانەوە سەر
ئەمڕۆ کۆبونەوەیەکی هاوبەش لەنێوان ئەندامانی دادگای تەمیزو سەرۆکی داواکاری گشتی و دەستەی سەرپەرشتی دادوەری بەسەرۆکایەتی فایەق زێدان بەڕێوەچوو.
لەکۆبونەوەکەدا ئەو ئەندامانەی دادگای فیدڕاڵی ئامادبوون کە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا دەستیان لەکارکێشایەوە و داوای دەستلەکارکێشانەوەکەشیان کشاندەوە .
لەماوەی رابردوودا شەش ئەندامی سەرەکی و سێ ئەندامی یەدەگی دادگای فیدڕاڵی نوسراوی دەستلەکارگێشانەوەیان پێشکەشکرد.. بەڵام دوای خانەشینکردنی جاسم عەبود سەرۆکی پێشووی دادگای فیدڕاڵی، ئەمڕۆ گەڕانەوە سەرکارەکانیان.