
Plus4
پێش 9 کاتژمێر
🔻بەهەوڵی یەکێتیی 35 ئەفسەرەکەی کەرکوک گەڕێندرانەوە پۆستەکانی خۆیان
وەزیری ناوخۆی عێراق رەزامەندی دەربڕی لەسەر گەڕانەوەی 35 ئەفسەرەکەی پۆلیسی کەرکوک بۆ سەر پۆستەکانیان کە پێشتر لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی لیژنەیەکی وەزاری، گواسترابونەوە بۆ بەغدا بەمەبەستی ئەنجامدانی خول و گواستنەوەشیان لەپۆست و ئەرکەکانی پێشویان.
بۆ ئەم هەنگاوەش ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک- سەڵاحەدینی یەکێتیی لەسەر هێڵ بوە، بەهەوڵی خالید شوانی وەزیری دادی عێراقیش کێشەکە چارەسەر کراوە.
لەنیو ئەو 35 ئەفسەرەدا 10 ئەفسەری کورد هەبون کە بەشێکیان بەڕێوەبەری بنکەکانی پۆلیس بون.
لە دووەم رۆژی جەژنی قوربانەوە بانگهێشتی بەغدا کرابون بۆ خولێکی دوو مانگی و بڕیارەکەش وابوو کە لەپۆستەکانیشیان دووربخرێنەوە.