
Plus4
پێش 9 کاتژمێر
🔻ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق غاز بۆ وێستکەی کارەبای دووبز دابیندەکات
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی بریاریدا لەماوەی مانگی تەموزو ئابدا وەزارەتی نەوت تەواوی بڕی گازی بەرهەمهێنراوی خۆماڵی لە کێڵگەکانی نەوت بۆ وێستگەکانی کارەبا دابینبکات و پیدانی بە کارگەکانی پیشەسازی رابگرێت.
هاوکات ئەنجومەنی وەزیران پرۆژەی راکێشانی بۆڕی غاز بۆ وێستگەی کارەبای دووبز لەکەرکوک پەسەندکرد، ئەویش لەرێی هەموارکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بەژمارە 253ی ساڵی 2025 کەتایبەت بوو بە گەیاندنی سوتەمەنی بۆ پرۆژەکانی پیشەسازی و کارەبایی.