
plus4
پێش 5 کاتژمێر
میدیای پارتی ئاشکرایکرد: هەردوو هەرێم و بەغدا نەگەیشتنە هیچ ڕێككەوتنێک سەبارەت بە مووچە.
بەپێی هەواڵی میدیای پارتی: وەفدەكەی هەرێم بێ هیچ ڕێككەوتنێك گەڕایەوە هەرێمی كوردستان.
لەبەرامبەردا عێراق داوای كردووە مەلەفی نەوت ئاراستەی سۆمۆو عێراق بكرێت، داواشیكردووە هەرێم هەر سووتەمەنیەكی بۆ ناوخۆ دەوێت وەك هەر شارێكی عێراق خۆی بینرێت بۆ هاووڵاتیان.
بەپێی زانیارییەكان، عێراق بەوەفدی هەرێمی وتووە: تا ڕێكنەكەوین، چارەسەری مووچە بەنادیاری دەمێنێتەوە.
لەئێستاشدا تەنها ڕێگە بڕیاری دادگای فیدراڵییە كە ئەندامەكانی گەڕاونەتەوە، تەنها ئومێدیش کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنحومەنی وەزیری عێراقە تا بڕیارێك لەبارەی مووچەی مانگی ئایاری هەرێم بدات.