
plus4
پێش 6 کاتژمێر
عەباس عێراقچی؛ وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد: بڕیارنییە بەمزووانە دانووستانەکانیان لەگەڵ ئەمریکا دەستپێناکەنەوەو کاتی زیاتریشمان پێویستە، بۆ دەستپێکردنەوەی دانووستانیش مەرجیان ئەوەیە ئەمریکا هێرش نەکاتە سەریان، دەرگای دیپلۆماسیش داناخەین.
عێراقچی دەڵێت: تەکنەلۆژیای پیتاندنی یۆرانیۆم و زانست، بەبۆردومان لەنێو ناچن و خەڵكی ئێرانیش بەئاسانی دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابن.
ڕوونیشیکردەوە: بڕواناکەم دانووستانەکان لەگەڵ ئەمریکا بەم زووانە دەستپێبکەنەوە، دەبێت لەسەرەتاشدا دڵنیابین لەوەی ئەمریکا هێرشی سەربازی ناکاتەوە سەرمان.