
Plus4
پێش 8 کاتژمێر
بارهەڵگرێک کۆنتڕۆڵ لەدەستدەدات و کارمەندێکی هاتووچۆ دەشێلێت
لەنزیک سێکانیان، لەسەر ڕێگەی گشتیی کەرکوک - هەولێر، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کۆنترۆڵ لەدەستدەدات و خۆی خۆی دەکات بەنێو مەفرەزەیەکی پۆلیسی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگەکەو کارمەندێکی مەفرەزەکەی شێلاوە.
کارمەندەکە ناوی (مفەوەز زیاد)ـە لەبەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی کەرکوک و لەئێستادا دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە، بەمەبەستی چارەسەرکردنیش گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی .کەرکوک