موچەی خانەنشینی
Plus4
پێش 10 کاتژمێر

گیرفانی خانەنشینان دەبووژێنەوەو 12 مووچەی تەواویان پێدەدرێت

 

#ئاژانسی_هەواڵی_plus4

بڕیارە لەگەڵ خەرجکردنی مووچەی مانگی شەش، ئیکرامیەی خانەنشینانی نوێ خەرج بکرێت، سەرچاوەیەكی ئاگاداریش لەوەزارەتی دارایی كوردستانیش ڕایگەیاند: لیستەکەمان ڕەوانەی بەغدا کردووەو هیچ گرفتێکی تێدا نەبووە.

 

لەیاسای خانەنشینیی عێراقیشدا، ئەمساڵ لەدایكبووی ساڵانی 1962 و 1963و 1964 لەهەرێمی كوردستان كە ژمارەیان نزیکەی 27 هەزار كەس دەبن کە خانەنشین بوون، تائێستا مامەڵەی زۆربەیان لەهەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی كوردستان تەواوكراون.

 

شەش مووچەی بنەڕەتی بەو خانەنشینانە دەدرێت کە 180 ڕۆژ مۆڵەتی کۆکراوەیان هەیە لەگەڵ 12 مووچەی تەواو، بۆ ئەو خانەنشینانەی کە کە 25 ساڵ خزمەتیان هەیە.

 

گەر خانەنشینێکیش هەردوو تایبەتمەندیی تێدابێت، واتا شەش مانگ مۆڵەتی کۆکراوەو 25 ساڵ خزمەت، ئەوا 18 مووچەی پێدەدرێت.

 

سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: لەگەڵ لیستی مانگی شەشدا، لیستی 12 مووچەو شەش مووچەكەی خانەنشینانمان ڕەوانەی بەغدا كردووەو دوای وردبینیكردن هیچ گرفتێكی تێدا نەبووە.

 

بەپێی وتەی سەرچاوەکە، بڕیارە عێراق لەگەڵ ناردنی موچەی مانگی شەشدا ئەو موچانە خەرجبکات