
پێش 4 کاتژمێر
🔻بزانە لیژنەی پزیشکی چی لەبارەی سەرۆکی دادگای فیدڕاڵیەوە نوسیوە کەبەهۆیەوە خانەنشینکرا
بەپێی نوسراوێک کە لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، لیژنەی پزیشکی رای خۆی سەبارەت بە دۆخی تەندروستی جاسم محەمەد عبود عومێری سەرۆکی پێشووی دادگای فیدڕاڵی خستوەتەڕوو کە بەهۆیەوە خانەنشینکرا.
لیژنەی پزیشکی پێی وابووە ، جاسم عەبود توشی فشاری خوێنی درێژخایەن و نەخۆشی دڵ بووە لەگەڵ بوونی چەوری زیانبەخش لە خوێن.
لەکۆتاییدا نوسیوێتی، بەهۆی ئەو کێشە تەندروستیانەوە ناوبراو بۆ خزمەتکردن دەستنادات و رەوانەی خانەنشینی دەکرێت.