دادگای فیدرالی
plus4
پێش 7 کاتژمێر

ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ ڕەزامەندی لەسەر خانەنشینبوونی دادوەر جاسم محەمەد عەبود؛ بەهۆكاری تەندروستی دراو لەشوێنەكەشی دادوەر مونزر ئیبراهیم حسێن هەڵبژێردرا، نووسراوەكەش ئاراستەی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق كراوە تا مەرسومی كۆماریی بۆ دەربكات.

دادوەر مونزر ئیبراهیم حسێن لەدایكبووی ساڵی 1963ی بەغدایە، لەساڵی 1989 بڕوانامەی یاسای بەدەستهێناوە، دەرچووی خولی 21ی پەیمانگەی دادوەرییە، لەساڵی 2018ـەوە لەدادگای پێداچوونەوە كاردەكات، لەئێستادا جێگری سەرۆكی دادگای پێداچوونەوەی فیدراڵی و سەرۆكی دەستەی جەزائییەو ئەندامی یەدەگی داگای باڵای فیدراڵییە.