
plus4
پێش 6 کاتژمێر
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاشکرایدەکات: بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق، 38 هاوپەیمانی لەنێوان لایەنە سیاسییەکان پێکهێنراون.
لەوبارەیەوە عیماد جەمیل؛ سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنەکە وتی: تۆمارکردنی ناوی لیست و قەوارەو هاوپەیمانییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو تەواوبووە.
ڕوونیشیکردەوە: لەئێستادا وردبینی بۆ ناوی کاندیدان دەکرێت و پاشان ناوەکان دەنێردرێن بۆ لایەن و دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ دڵنیابوون لێیان.
لەهەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، 160 هاوپەیمانی و حزب و تاک کاندیدی پێشکەشکراون.
جومانە غەلای؛ وتەبێژی کۆمیسیۆنەکە دەڵێت: کۆمیسیۆن دەستیکردووە بەوردبینیکردن لەداتاو بەڵگەنامەکانی کاندیدەکان و پێشبینیدەکرێت پرۆسەکە ماوەی مانگێک بخایەنێت.
جەختیشیکردەوە: بەهیچ شێوەیەک ماوەی تۆمارکردنی ناوی لیست و قەوارەو تاک کاندیدو هاوپەیمانییەکان درێژناکرێتەوە.