
plus4
پێش 5 کاتژمێر
دوای سەردانە دوو ڕۆژییەکەی وەفدە تەکنیکییەکەی عێراق بۆ هەرێم، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان و بەتایبەتیش مووچە، ئێوارەی ڕابردوو وەفدێکی هەرێمیش گەیشتە بەغدا.
حکومەتی عێراق داوای 50%ی داهاتی ناوخۆی هەرێم دەكات کە داهاتی ناوخۆ بە (300) ملیار دینار خەمڵێندراوەو بەغداش مانگانە (150) ملیار دیناری لەهەرێم دەوێت.
وێڕای ئەوەش، دەبێت ڕۆژانە هەرێم (280) هەزار بەرمیل نەوت لەڕێگەی سۆمۆوە هەناردە بكات و داهاتەكەی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بگەڕێندرێتەوە.
وەك نییەت باشییەکیش، لەم هەفتەیەدا عێراق مووچەی مانگی 5ی مووچەخۆران ڕەوانە دەکات و دوای ڕێككەوتنی یەکجاری، مووچەی مانگی 6یش دەنێرێت.