عەبادی
Plus4
پێش 5 کاتژمێر

بەفەرمی حەیدەر عەبادی و هاوپەیمانییەکەی لەهەڵبژاردنەکەی عێراق کشانەوە

 

هاوپەیمانیی نەسر، بەسەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادی؛ لەبەیاننامەیەکی فەرمیدا ئاشکرایکرد: هاوپەیمانییەکەو تەواوی کاندیدانی، بەشداری لەهەڵبژاردنی کۆتایی ئەمساڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ناکەن.

 

بەپێی بەیاننامەکە، هاوپەیمانییەکە تەنها پاڵپشتیی ئەو کاندیدانە دەکات کە بەکەسانی گونجاو و لێهاتوویان دەزانن لەنێو لیست و هاوپەیمانییەکانی تردان.

 

هۆکاری بەشداری نەکردنیشیان لەهەڵبژاردندا، بۆ نەبوونی یاسایەکی پتەو دەگەڕێتەوە تا بتوانێت ڕێگری لەدەستکاریکردن و کڕینی دەنگەکان بگرێت، وێڕای بەکارهێنانی سامانی گشتی و سامانی دەوڵەت بۆ بەرژەوەندیی تایبەت.

 

هاوپەیمانییەکە ڕاستکردنەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن بەپێویستییەکی هەنووکەیی دەزانێت کە ئەوان تێبینییان لەسەری زۆرە.