
Plus4
پێش 6 کاتژمێر
🔻عێراق پێویستی هاوردەکردنی بەنزینی نامێنێت
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، نزیکدەبینەوە لەوەی پێویستیمان بە بەبەنزینی هاوردەکراو نەمێنێت.
وتیشی ، پشت بەستن بە بەنزینی خۆماڵی پارەیەکی باشی بۆ خەزێنەی حکومەت گەڕاندوەتەوە، هاوکات ئەوەشی بە دەستکەوت و مامەڵەیەکی تەندروست لەگەڵ ئیدارەدانی سامانی سروشتی گەڕاندەوە.
پێشتریش لەکەرکوک بەشێوەیەکی ئەزمونی پرۆژەی بەرهەمهێنانی بەنزینی موحەسەن کەوتەکار کە رۆژانە زیاتر لە 14 هەزار بەرمیل دەپاڵێوێت و لەرێیەوە بەنزینی ئۆکتان بەرزی ناسراو بە یۆرۆ 5 بەرهەمدەهێندرێت.