
Plus4
پێش 6 کاتژمێر
سبەی دوا رۆژەو هیچ حزبێکی هەرێم ناوی کاندیدەکانی بۆ کۆمسیۆن نەناردووە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند ، سبەی دوا وادەیە بۆ وەرگرتنی ناوی کاندیدانی حزب و لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران و کاتەکەشی درێژناکرێتەوە.
سەبارەت بەهەرێمی کوردستان، نەبەرد عومەر، سەرۆكی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێم لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق رونیکردەوە، تا ئێستا هیچكام لە حیزب و هاوپەیمانێتییەكان ناوی کاندیدو سەرۆك لیستەكانیان پێشكەشی کۆمسیۆن نەكردووە.
پێشبینیشی کرد سبەی پێنجشەممە حزب و هاوپەیمانێتییەکان لیستی ناوی کاندیدانیان پێشكێش بکەن.