
plus4
پێش 3 ڕۆژ
مەسرور بارزانی؛ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند: زۆر دڵنیام کە قەیرانی مووچە بەرەو کۆتایی دەچێت.
ئەوەی مایەی سەرنجە، لەقسەکانی مەسرور بارزانیدا تێبینیی ئەو کرا کە لەکۆبوونەوەکەدا هیچ بڕیارێک لەبارەی خەرجکردنی مووچەوە نەدرا.
سوپاسی خۆڕاگری پشوو درێژی مووچەخۆران دەکەم پشوو درێژ بوون.
دڵنیام قەیرانی مووچە بەرەو کۆتایی دەچێت.
بەهیچ جۆرێک دەستبەرداری مافەکانمان نابین.
قەیرانی مووچە بەرەو کۆتایی دەچێت.
خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەمەوە کە ژیان و مردنی ئێمە بەیەکەوەیە.
ئەو گرێبەستانەی لەئەمریکا واژۆمان کردن، بەمافی دەستووری و ڕەوای هەرێمی کوردستانی دەزانین.
حکومەتی هەرێم بەتەواوی پابەندی خزمەتکردنی خەڵکی خۆیەتی.
چاوەڕوانی وەفدێکی باڵای عێراق دەکەین لەچەند ڕۆژی داهاتوو دێنە هەولێر تا چارەسەر بۆ پرسی مووچە ببینینەوە.
هەرگیز ڕێگە نادەین و ناهێڵین خەڵک پەکیان بکەوێت.
دوو مانگە بەنایاسایی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بڕدراوە.
سوپاسی پشوو درێژیی خانەنشینان دەکەم و ناهێڵین مافەکانیان بفەوتێت.
مەسرور بارزانى: داهاتی ناوخۆی هەرێم بەشی ئەوە ناکات مووچەی پێبدەین.
بێ هیوا نین لەگەڵ بەغداو لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا گرفتەکانمان چارەسەر دەکەین و مووچە دەنێرن.