
plus4
پێش 16 کاتژمێر
ئێران یاخی دەبێتەوەو بەکۆی دەنگ لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆم دەبنە ئاسمان و ڕێسمان
تەنها ڕۆژێک دوای ئاگربەستەکەی لەگەڵ ئیسرائیل، ئەمڕۆ پەرلەمانی ئێران پرۆژە یاسای هەڵپەساردنی هاوکاریی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم پەسندکرد و ئاشکرایکرد: بەرنامە ئەتۆمییەکەی بەخێراییەکی زۆر زیاترەوە بەردەوام دەبێت.
لەوبارەیەوە محەمەد باقڕ قالیباف؛ سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وتی: تا ئەوکاتەی ئاسایشی دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان گرەنتی نەکرێن، ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕادەگرێت.
ڕوونیشیکردەوە: بەرنامەی ئاشتیخوازانەی ئەتۆمیی ئێران بەخێراییەکی زیاتر لەجاران بەردەوامدەبێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند: بەهیچ جۆرێک ناوەستن لەپیشەسازیی ئەتۆم کە ڕیشەیەکی قووڵی لەو وڵاتەدا هەیە.