
plus4
پێش ٢ مانگ
ستیف ویتکۆف نوێنەری دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ خۆرهەڵاتی ناوڕاست داوادەکات ئەو سێ سەرکردە سەربازییەی وڵاتەکەی سزا بدرێن کە هەواڵی ناڕاستیان بڵاوکردۆتەوە لە سەر هێرشەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر ئێران ، ئەمەش پاش ئەوەی دەزگای هەواڵی CNN لە زاری سێ سەرکردەی سەربازی ئەمریکا بڵاویان کردەوە ئەو هێرشەی بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە فڕۆکەکانی B2 کردیانە سەر دامەزراوە ئەتۆمیەکانی دەوڵەتی ئێران لە (فۆڕدۆ و تەنز و ئەسفەهان ) ئامانجەکانی خۆیان نەپێکاوە ، ئەمەش پێچەوانەی قسەکانی ترامپە کە رایگەیاند بوو لەو هێرشەدا تەواوی دامەزراوە ئەتۆمیەکانی ئێرانمان خاپور کردووە .