ڕاپۆرتە هەواڵ
plus4
پێش 19 کاتژمێر

وتەبێژی کۆشکی سپی هەڵسانگاندنی راپۆڕتەکانی سی ئێن ئێن و رۆژنامەی نیویۆرک تایمز ڕەتدەکاتەوە کە گومان لەسەر ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا دروستدەکەن و دەڵێت: ئەم هەڵسانگاندنە گوماناویانە ڕاست نین و هەوڵێکن بۆ لەکەدارکردنی ناوبانگی سەرۆک ترەمپ و فڕۆکەوانە شەڕکەرە ئازاکانی ئەمریکا کە ئەرکێکی پیرۆزییان ئەنجامدا بۆ کۆتاییهێنان بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران.

ترەمپ لە ترۆ سۆشیال هەمان قسە دەکات و دەڵێت: هەواڵەکانی سی ئێن ئێن و نیویۆڕک تایمز ساختەن و هەوڵدەدەن سوکایەتی بەیەکێک لەسەرکەوتووترین هێرشە سەربازییە مێژووییەکانی بکەن، کە شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان بەتەواوی لەناوبرد.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لەزاری بەرپرسێکی ئەمریکی: ترەمپ دوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بە ناتانیاهۆی ڕاگەیاندووە کە کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بەشەڕەکە بهێنێت.

واشنتۆن پۆست: ڕاپۆرتی سەرەتایی زیانەکانی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بۆچەند مانگێک دواکەوتووە، بەڵام لەناو نەچووە.

ئەمەش لەئەنجامی ململانێی نێوخۆی ئەمریکا دێت کە بەدڵی حزبەکەی ترەمپ نادوێن و هەندێکجار بۆ لێدان لەترەمپ و هەندێکجاریش ڕاستی دەڵێن و بەدڵی ترەمپ نین.