حديد
Plus4
پێش 14 کاتژمێر

عێراق تەنها ئاسنی کارگەکانی هەرێم وەردەگرێت و ئەوانیتریش قەدەغەیە 

محەمەد شیاع سودانی؛ سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیارێکی سەبارەت بەهێنانە ناوەوەی ئاسن بۆ پارێزگاکانی عێراق هەموارکردەوە.

 

بەپێی بڕیارەکە، قەدەغەکردنی هاتنە ژوورەوەی هەموو قەبارەکانی ئاسن (8 تا 32 ملم) لەهەریەک لەدەروازە سنوورییەکانی (ئەبوفلوس - شەلامچە - مەندەلی - زورباتیە) قەدەغەیە.

 

بەپێی هەموارکردنەوەکە، تەنها ڕێگە دەدرێت ئاسن لەبازگەکانی (چیمەن، دارەمان و ئەلسەد)ەوە کە بەرهەمهێنراوی کارگەکانی هەرێمی کوردستانە، بەهەموو جۆرەکانیەوە بهێنرێتە نێو پارێزگاکانی باشوورو ناوەڕاستی عێراق.