
Plus4
پێش 3 ڕۆژ
بڕیارە سبەی چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوەو پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تاوتوێدەکات.
تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە، چۆنیەتیی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەگەری دابەشكردنی مووچە هەیە بە لێبڕین بەڕێژەی (30%).
ئەمە لەکاتێکدایە حكومەتی هەرێم هیچ ئومێدێكی بە بەغدا نەماوە لەوەی پارەی تەرخانکراوی مووچەی بۆ بنێرێت، بۆیە بڕیاردەدات بۆ ئەو مەبەستە پشت بەداهاتی ناوخۆ ببەستێت.
لەئێستاشدا وەزارەتی دارایی هەرێم، بڕیاری وەستاندنی سەرجەم خەرجییەكانی داوەو تەواوی داهاتەكان بۆ مووچە تەرخاندەكرێن.