
plus4
پێش ڕۆژێک
لەپاش ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئـ.ـێران و ئیسـ.ـرائیل، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاشکرایکرد کە لەئێستادا لەهەوڵی ئەوەدان گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێبکەنەوە.
سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ، مەیسەم سافی؛ وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی عێراق وتی: بە لەبەرچاوگرتنی هاتووچۆی ئاسمانی و ڕەزامەندیی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراق، لەفڕۆکەخانەکانی باشوورەوە کرایەوە.
سافی؛ ڕاشیگەیاند: لەئێستادا سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی دۆخەکەن، تا جموجوڵی فڕۆکەوانی لەسەرتاسەری عێراق دەستپێبکاتەوەو گەشتەکان لەسەرجەم فڕۆکەخانەکان ئاسایی بکرێنەوە.