
Plus4
پێش ڕۆژێک
بەهۆی پەرەسەندنی زیاتری گرژی و پێکدادانەکانی نێوان ئێران و ئیسڕائیل و بۆردومانکردنی بنکە ئەتۆمــ..ــییەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە، بەشێک لە کارمەندانی کۆمپانیا گەورەکانی نەوت لەترسی تۆڵەی ئێران ، عێراق جێدەهێڵن.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، کۆمپانیای بی پیی بەریتانی کارمەندەکانی لە کێڵگەی نەوتی ڕومەیلە کشاندوەتەوەو لە بەسڕەش کۆمپانیا گەورەکانی بواری نەوت وەکو ئێنی، بی پی و تۆتاڵ ئینێرجیز کە لە کێڵگە نەوتییەکان کاردەکەن ، ژمارەیەک لە کارمەندەکانیان کشاندوەتەوە.
هاوکات سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوەدەکەن کە بەئەگەرێکی زۆرەوە ئێران لەماوەی دوو رۆژی داهاتوودا هێرشی پێچەوانە دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەناوچەکە ئەنجام دەدات.