
Plus4
پێش هەفتەیەک
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادمێر پوتین سەرۆکی روسیا ئەنجامدا.
بەپێی راگەیەدراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی سودانی، لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێکراوە و سودانی پوتین دژیەتی خۆیان بۆ هێرشەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران دووپاتکردوەتەوە.
هاوکات سودانی دژایەتی خۆی بۆ بەزاندنی ئاسمانی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر ئێران دووپاتکردەوە.
لەبەرامبەردا پوتین رۆڵی عێراقی بۆ رێگریکردن لە بەرفراوانبوونی جەنگەکە بەرزنرخاندو بەزاندنی ئاسمان و سەروەری عێراقیشی رەتکردەوە.