مەسرور
Plus4
پێش 5 ڕۆژ

لەبارەی مووچەوە مەسرور بارزانی نامەیەک ئاراستەی سەرۆک کۆمارو لایەنە عێراقییەکان دەکات

فارس عیسا؛ نوێنەری حکومەتی هەرێم لەبەغدا ڕایگەیاند: نامەیەکی مەسرور بارزانی گەیاندووەتە سەرۆک کۆماری عێراق و لایەنە حکومییەکانی بەغدا. 

 

بۆ ئەو مەبەستە د. لەتیف ڕەشید؛ سەرۆک کۆمارى عێراق لەگەڵ سەرۆکى نوێنەرایەتیى حکومەتى هەرێم لەبەغدا کۆبووەوەو نامەیەکی مەسرور بارزانی لەبارەى کێشەى مووچەى فەرمانبەران پێدراوە.

 

بڕیارە هەر ئەمڕۆ کۆبوونەوەى چوار سەرۆکایەتییەکەى عێراق سەبارەت بەڕەوشى وڵاتەکە ئەنجامبدرێت و هەر لەکۆبوونەوەکەدا ناوەڕۆکى نامەکەی مەسرور بارزانی دەخرێتەڕوو.