
Plus4
پێش هەفتەیەک
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق: هاووڵاتیانی ئەمریکی نەیەنە عێراق و گەر لە عێراقیشن مۆبایلەکانتان بارگاوی بکەن
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا، بەیاننامەیەکی سەبارەت بەگرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە، گەشتکردنی هاووڵاتیان بۆ عێراق بڵاوکردەوە.
لەبەیاننامەکەدا هاتووە، بەهۆی شەڕو ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە و بەردەوامیی گرژییەکان وەزارەتی دەروەی ئەمریکا داوا لەهاووڵاتیانی کردووە گەشت بۆ عێراق نەکەن.
دەشڵێت: نابێت بەهیچ هۆکارێک هاووڵاتیانی ئەمریکا گەشت بۆ عێراق بکەن، چوونکە بارودۆخی ناوچەکە نالەبارە.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هاووڵاتیانی وڵاتەکەی ئاگادار دەکاتەوە سەردانی عێراق نەکەن.
دەشڵێت، گەر بەناچاری ڕێیان کەوتە عێراق، خۆیان بۆ چوونە نێو خەڵک و شوێنە گشتییەکان بپارێزن و مۆبایلەکانیشیان تەواو (بارگاوی) پڕ شەحن بکەن، بۆ ئەوەی بەردەوام لەپەیوەندیدابن لەگەڵ هاوڕێ و کەسوکارو خانەوادەکانیاندا.
ئەمە لەکاتێکدایە، هەفتەی ڕابردووش ئەمریکا داوای لەهاووڵاتیانی خۆی کرد خۆیان لەو شوێنانە بەدوور بگرن کە مەترسیدارو قەرەباڵغن.