بافڵ
Plus4
پێش هەفتەیەک

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە د. محەمەد حەسان، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق کرد.

 

لە دیدارێکدا پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکە تاوتوێکرا و جەخت لەسەر پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان کرایەوە.

 

لەبارەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، دژی شەڕ و وێرانکارین و پشتگیریی هەموو ئەو هەوڵانە دەکەین کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆ و دانوستانەوە دەدرێن.

 

هەردوولا جەختیان لە چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ دوورخستنەوەی کاریگەریی شەڕەکە لەسەر هەرێمی کوردستان و عیراق کردەوە.