
plus4
پێش 20 کاتژمێر
ئەمشەو دۆناڵد ترەمپ؛ سەرۆکی ئەمریکا، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:من شایانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیم .
دۆناڵد ترەمپ: من شایانی ئەوەم چوار بۆ پێنج جار خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیم پێبدرێت.
دۆناڵد ترەمپ: ئەوە منم شەڕەکان ڕادەگرم، شەڕەکانی کۆنگۆ، سڕبیاو کۆسۆڤۆ من ڕامگرتن، گەورەترینیان ئەوەی هیندستان و پاکستان بوو، دەبێت تەنها لەسەر ئەمەیان چوار بۆ پێنج خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیم پێببەخشن، بەڵام ئەوان خەڵاتی نۆبڵ نادەن بەمن.
دۆناڵد ترەمپ: ئێران چەند هەفتەیەکی مابوو ببێتە خاوەنی بۆمبی ئەتۆم.
دۆناڵد ترەمپ: ئیسرائیل دۆخی باشەو ئێران لەم شەڕەدا دەناڵێنێت.
دۆناڵد ترەمپ: لەوەیە بەپێی بارودۆخەکە پاڵپشتی وەستانی شەڕ بکەم.
دۆناڵد ترەمپ: ئەو دوو هەفتەیەم بۆ ئەوە داناوە بۆ ئەوەی بزانم ئێران کەی دێتەوە هۆشی خۆی.
دۆناڵد ترەمپ: ئەوپەڕی دوو هەفتە دەدەم بەئێران و زیاتر نا.
دۆناڵد ترەمپ: ئێرانییەکان دەیانەوێت لەگەڵ ئێمە گفتوگۆ بکەن.
دۆناڵد ترەمپ: ناتوانم ئێستا بڕیاری کۆتایی لەبارەی ئێرانەوە بدەم.
دۆناڵد ترەمپ: ئاسان نییە هیچ لایەکی شەڕەکە ڕازی بکەین تا ئەم شەڕە بووەستێنن.
دۆناڵد ترەمپ: ئەستەمە داوا لە ئیسرائیل بکەین هێرشە ئاسمانییەکان بووەستێنێت
دۆناڵد ترەمپ: ئیسرائیل بەتەنیا ناتوانێت بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران لەناو ببات.
دۆناڵد ترەمپ: ئێران خاوەنی یەدەگێکی زۆری نەوتە، پێم سەیرە داوای پیتاندنی یۆرانیۆم دەکات بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا.
دۆناڵد ترەمپ: لەوەیە پێویست نەکات لەپێناوی ئیسرائیلدا بچینە نێو جەنگەکەوە.