ئەردۆگان و نەتەنیاهۆ
plus4
پێش ڕۆژێک

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: دەبێت ئەمریکا ئەم شێتییە بووەستێنێت گەرنا کاریگەریی زۆری لەسەر ناوچەکە دەبێت

 

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان؛ لەسەر ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل و دەستوەردانی ئەمریکا هاتە وەڵام و دەڵێت: ئەم شێتییە بووەستێنن.

ئەردۆغان: جینۆسایدی غەززەو ململانێی ئیسرائیل لەگەڵ ئێران گەیشتووەتە شوێنێک کە گەڕانەوەی تێدا نییە.

ئەردۆغان: ئەم شێتییە دەبێت بووەستێنرێت، گەرنا کاریگەریی دوورمەودای لەسەر ناوچەکەو ئەوروپاو ئاسیاش دەبێت.

ئەردۆغان: ئەو زلهێزانەی کاریگەرییان لەسەر ئیسرائیل هەیە کە مەبەستی (ئەمریکا)یە، دەبێت هەوڵی ئاگربەست بدەن.

ئەردۆغان: ئیسرائیل کە ئەمڕۆ گلەیی لەزیان گەیاندن بەنەخۆشخانەکانی دەکات، کەچی تەنها لە غەززە زیاتر لە 700 هێرشی بۆ سەر دامەزراوە تەندروستییەکان ئەنجامداوە.

ئەردۆغان: نەتەنیاهۆو حکومەتەکەی شانبەشانی ستەمکارانی وەک هیتلەر ناوی خۆیان لەمێژوودا نووسییەوە.

ئەردۆغان: غەززە ماوەی 21 مانگە شاهیدی یەکێک لەدڕندەیی هەرە شەرمەزارکەرانی سەردەمی مۆدێرن بووە.