کۆبونەوە
Plus4
پێش ٢ هەفتە

جاسم عومێری سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی داوایەکی ئاراستەی دەسەڵاتەکانی عێراق کردووەو پێشنیازیکردووە لەپێناو سەقامگیری دۆخی وەڵاتەکەو رێگری لەدەرچواندنی بڕیاری نادەستووی و یاسایی، کۆبونەوەیەک بەئامادەبونی سەرکردەکانی ئیدارەی دەوڵەت رێکبخرێت.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لەکۆبونەوەکەدا سەبارەت بەیەکلاکردنەوەی هەندێ بابەت، هەر بڕیارێک بدرێت ئەوە دادگا پێوەی پابەند دەبێت.

 

بەڵام سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داواکەی رەتکردووەتەوەو وەڵامی داوەتەوە کە دادگا سەربەخۆیەو هیچ دەسەڵاتێکی باڵای بەسەرەوە نییە، ناشکرێت جیاوازی بیروڕای ئەندامانی دادگا بخرێتە بەردەم کەسانێک لەدەرەوەی دادگا یەکلایکەنەوە.

 

دەشڵێت: کۆبونەوەکە دەبێتە هۆی دەستوەردانی سیاسی و قۆستنەوەی دەسەڵاتی دادوەری بۆ کاری تر.