کارەبا
Plus4
پێش ٢ هەفتە

رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک لەبەغداد بەشداری لە کۆبونەوەی دەستە باڵاکانی هەماهەنگی نێوان پارێزگاکانى کرد کە بەسەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو.

 

پارێزگاری کەرکوک لە پەیجی خۆی لەفەیسبوک نوسیوێتی ، لە کۆبونەوەکەدا دۆخی پارێزگاکان تاوتوێکرا و بڕیار لەسەر خشتەی هاوینە و زستانەی دابەشکردنی کارەبا درا، هاوکات ئەنجومەنی خۆجێی بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواری بە سەرۆکایەتی پارێزگارەکان پێکهێندرا و بەدواداچوون بۆ ئەو پرۆژانە کرا کە وەستاون و چەند بابەتێکی دیکەش تاوتوێ کران.