ايران
Plus4
پێش هەفتەیەک

کەمێک بەر لەئێستا، بانكی سپە لەئێران هاككراو هێرشی ئەلیکترۆنی بۆسەر ئەو بانکانە دەستیپێکردووە کە سەر بەسوپای پاسدارانن.

هۆشداریشدەدرێت لەوەی لێپرسراوانی ئێران ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان بەكارنەهێنن.

جیا لەوەی هەردوولا لەڕووی هێزو سەربازییەوە هەڕەشەی سڕینەوەو لەناوبردنی یەکتر دەکەن.

فەرماندەیی ئاسایشی ئەلیكترۆنی ئێران، لێپرسراوانی وڵاتەكەی ئاگاداردەكاتەوە، لەبەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن بەهەموو تۆڕەكۆمەڵایەتی و گشتییەكانەوە، بەكارهێنانی سەرجەم ئامێرەكان قەدەغەدەكات.

دەشڵێت: ئامانج لەدەركردنی ئەو بڕیارە بۆ بەرزكردنەوەی ئاسایشی ئەلیكترۆنی و پاراستنی زانیارییە هەستیارەكانی لێپرسراوانی وڵاتەكەیە.

لێپرسراوانی بانكی سپە ئاشكرایانكرد: لەئێستادا بانكەکە هاككراوە، بەڵام لەچەند سەعاتی داهاتوو كێشەكە چارەسەردەكەین.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ ئێران لەڕێگەی ناردنی نامەوە، هێڵی پەیوەندییەكانی ئیسرائیلی هاككرد.