ترمب
Plus4
پێش ٢ هەفتە

دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆکی ئەمریکا، لەلێدوانێکیدا بۆ سی بی سی ئەمریکی، هۆشداریدەداتە ئێران و دەڵێت: گەر ئێران هێرشبکاتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەر کارێکی لەو جۆرە ئەنجامبدات، ئەوا ئێمە وەڵامی تووندو چاوەڕوان نەکراومان بۆی دەبێت.

دۆناڵد ترەمپ: کۆتایی ڕاستەقینەمان بۆ کێشە ئەتۆمییەکەی ئێران دەوێت.

دۆناڵد ترەمپ: ئیسرائیل هەڵمەتە سەربازییەکانی لەئێران زیاتر دەکات و لەدوو ڕۆژی داهاتوودا بۆت دەردەکەوێت.

دۆناڵد ترەمپ: من داوای چۆڵکردنی تارانم کرد بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی.

دۆناڵد ترەمپ: ئێران زۆر نزیکە لەهەڵگرتنی چەکی ئەتۆمی، ئێمەش نامانەوێت ئەوە ڕووبدات، دەبێت بەر لەوەی کار لەکار بترازێت و دۆخەکە زیاتر بتەقێتەوە. بگەینە ڕێککەوتن و ئێران بێتە سەر مێزی گفتوگۆ.