
plus4
پێش 4 کاتژمێر
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدەدات، ئامانج لەكۆبوونەوەكە بۆ تاوتوێكردنی هێرشەكانی ئیسرائیلە بۆ سەر ئێران و پێشێلکردنی سەروەریی خاکی عێراق.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی پەرلەمانی عێراق، كۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمانی عێراق دوایی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستپێدەکات.
بەپێی كارنامەکەی، كۆبوونەوە نائاساییەکە لەیەك بڕگە پێکدێت، ئەویش تاوتوێكردنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و بەزاندنی سەروەریی عێراقە لەلایەن ئیسرائیل بۆ هێرشكردنەسەر ئێران و هەڵوێست وەرگرتن و کاردانەوەیە بەرامبەر بەدۆخەکە، لەپێناو سەقامگیریی عێراق.