ترامپ
plus4
پێش 4 ڕۆژ

هەڕەشەكانی شەوی ڕابردووی دۆناڵد ترەمپ بۆ چۆڵكردنی تاران، كاردانەوەی زۆری دۆست و نەیارانیشی بەسەردا هات، هەر زوو ئیمانوێڵ ماكرۆنی سەرۆكی فەرەنسا ڕایگەیاند: ئێمە ئاگربەستمان دەوێت و دەبێت بگەڕێینەوە بۆ دانووستانەكان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران.

ماكرۆن دەشڵێت: هاوپەیمانە ئەوروپییەكان ئامادەن لەحاڵەتی ئاگربەستدا لەگەڵ ئێران بەشداریی دانووستاندنێكی جددی ئەتۆمی بكەن، پێویستە ژیانی هاووڵاتیان لەئێران و ئیسرائیل بپارێزرێت.

بەڵام ئەم بەیانییە، دۆناڵد ترەمپ وەڵامی ماكرۆنی دایەوەو وتی: مەسەلەكە ئاگربەست نییە، بەڵكو زۆر لەوە گەورەترە، من لووتكەی G7م بۆ ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و ئێراندا جێنەهێشتووە، ئەوە دوورە لەڕاستییەوە. گەڕانەوەكەم بۆ واشنتن بۆ بابەتێكە كە زۆر لەوە گەورەترە.

ترەمپ، ماكرۆنی بە كەسێكی خۆدەرخەر ناوبردو وتی: ئەو هەمیشە هەڵە دەكات.

ئەم لێدوانانەی ترەمپیش گومانەكانی زیاتر كرد كەت دەكرێت ئەمریكا بەشداری لە لێدانی پرۆژە ئەتۆمییەكان و بەتایبەت لێدانی پرۆژەی ئەتۆمی فۆردۆ بكات، ئەمە لەكاتێكدایە تەنها شەوی ڕابردوو ترەمپ سێ‌ پۆستی سەبارەت بەم دۆخە كرد.