شەڕی ئێران و ئیسرائیل
plus4
پێش ٢ هەفتە

ئێوارەی ئەمڕۆ، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەوتارێکیدا خواستی پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ ئیسرائیل نەشاردەوە، بەڵام دەرگای گفتوگۆشی پیشانی ئێران دا.

دۆناڵد ترەمپ: ئێران دەیەوێت دانووستان بکات، بەڵام دەبوو پێشتر کردبایان. ئەوان 60 ڕۆژیان لەپێش بوو، بۆیە واباشە پێش ئەوەی زۆر درەنگ بێت دەست بەگفتوگۆ بکات.

دۆناڵد ترەمپ: ئێران ئەم جەنگە ناباتەوە، بۆیە بەرلەوەی كات تێبپەڕێت، دەبێت دانووستان بكات.

دۆناڵد ترەمپ: ئیسرائیل ئاستێکی باشی پێشکەشکردووەو ئێمە بەهەموو شێوەیەک پشتگیریی دەکەین.

دۆناڵد ترەمپ: ئێرانییەکان ڕێککەوتنێکیان دەوێت، پێویستە ڕێککەوتنێک بکەن، ئەگەر ئێران بییەوێت قسە بکات، ئێستا کاتیەتی.

دۆناڵد ترەمپ: ئێران لەم شەڕەدا سەرناکەوێت، پێویستە پێش ئەوەی درەنگ بێت قسەمان لەگەڵبکەن.

دۆناڵد ترەمپ: ئێستا کاتێکی باشە ڕێکبکەون، بەڵام با لێیان بگەڕێين شەڕی خۆیان بکەن و داخی دڵیان هەڵبڕێژن.

دۆناڵد ترەمپ: لەکۆتاییدا ڕێککەوتنێک هەر ئەنجامدەدرێت.

دۆناڵد ترەمپ: ئێران کارێکی گەمژانە دەکات گەر ڕێککەوتن واژۆ نەکات.

دۆناڵد ترەمپ: من دەمەوێت بەرنامەی ئەتۆمی نەمێنێت.