
plus4
پێش ٢ هەفتە
عەباس تەبریزیان، پزیشکی ناوداری ئیسلامیی ئێران، زانیاریی نوێی لەبارەی چۆنیەتیی بەئامانجگرتنی فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسداران لەلایەن ئیسرائیلەوە، بڵاوکردەوە.
ئەو پزیشکە ئاشکرایدەکات کە ئیسرائیل بۆ کوشتنی ژمارەیەک لەفەرماندە باڵاکانی سوپای پاسداران، سوودی لەڤاکسینێک وەرگرتووە.
عەباس تەبریزیان ئاماژەی بەوەشکردووە: چەند ساڵێک پێش ئێستا، ژمارەیەک لەو فەرماندە باڵایانەی سوپای پاسداران کە کوژراون، جۆرێکی ڤاکسینی کۆرۆنایان بەکارهێنابوو، ئیسرائیلیش لەڕێگەی ئەو ڤاکسینەوە توانیویەتی شوێنەکانیان ئاشکرا بکات و بیانکوژێت.
جەختیشیکردەوە کە پێشتر زۆر هۆشداریی داوەتە ئەو فەرماندە باڵایانەی سوپای پاسداران کە ڤاکسینەکە بەکارنەهێنن، بەڵام کەس گوێی لێنەگرتووەو سووربوون لەسەر بەکارهێنانی ئەو جۆرە ڤاکسینە.