
plus4
پێش 7 کاتژمێر
لەسەر سکاڵایەکی تەیف سامی؛ دادگای فیدراڵی بڕیارێکی بەنادەستووری ناساند
لەسەر بنەمای سكاڵایەکی (تەیف سامی) وەزیری دارایی عێراق، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا بەوەی بڕگەی (هەشتەم) لە ماددەی (35)ی یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو ژمارە (9)ی ساڵی 2014 نادەستورییە.
دادگای فیدراڵی ئەو بڕگەیەی بەنایاسایی لەقەڵەمداوەو دەڵێت: (بەڕێوەبەرى گشتی لەسەرجەم فەرمانگەکانى دەوڵەت مافى مووچەى خانەنشینییان هەیە بەبڕێک کە زیاتر نەبێت لە 80%ى کۆى ئەو مووچەو دەرماڵانەى وەریاندەگرت).