
پێش 8 کاتژمێر
مالیكی: دەبێت ئیسرائیل بزانێت، چۆن لە سەردەمی ئیمامی عەلی نەیاندەتوانی دژی ئیسلام بوەستن، ئەوانەی ئەمرۆش هاوشێوە و هاوڕا و هاوبیری عەلی-ن
نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: چۆن ئیسرائیل لە سەردەمی ئیمامی عەلی نەیانتوانی دژی ئیسلام بن، ئێستاش بەهەمانشێوەیەو ئەوانەی ئەمڕۆش هاوشێوەو هاوڕاو هاوبیری عەلی-ن.
ڕوونیشیكردەوە: ئەوەی ڕوودەدات ئیسرائیلە كە تاوانكاری ئەنجامدەدات، بەڵام ئێمە بەهێزەوە بەرامبەریان وەستاوین، وەك موسوڵمانیش دەبێت بەڕووی ئیسرائیل و هاوبیرەكانیان بووەستینەوە، چۆن ئیمامی عەلی دژی ئەمانە دەوەستایەوە، ئێمەش درێژە پێدەری ئەو ڕێگەیەین.
لەوتارێكیدا مالیكی ڕایدەگەیەنێت: پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەگەڵ حەق بێت، كردەوەكانی ئیسرائیل جێگەی قبووڵ نین و دەبێت وڵاتان بێنە سەرهێڵ، چوونكە جەنگەكە لەبەر دەرگاماندایە.
مالیكی دڵنیاییدا كە ئەوەی دژی ئەم جەنگە بێت، ئەوا سەرلێشێواوەو بەهیچ شێوەیەك لەئێمە نییە، بۆیە دەبێت لەسەر ڕێگەی حەق و پیرۆز بەردەوامبین، ئەو كەس و وڵاتانەی دژی خودان، دەبێت جیابكرێنەوەو نابێت ئێمەش لەڕێگەی ئیسلام