پەیوەندی تەلەفۆنی
Plus4
پێش 8 کاتژمێر

سودانی بۆ پزیشکیان: ئامادەی هەموو جۆرە هاوکارییەکین بۆ گەلی ئێران

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعود پزیشکیان؛ سەرۆک کۆماری ئێران ئەنجامداو ڕایگەیاند: وڵاتەکەی ئامادەی هەموو جۆرە هاوکارییەکە بۆ گەلی ئێران.

 

سودانی وتیشی: هاوخەمیی خۆمان بۆ حکومەت و گەلی ئێران دەردەبڕین، جەخت لەئەمن و ئاسایشی ئەو وڵاتە دەکەینەوە کە پەیوەستە بە ئەمن و ئاسایشی تەواوی ناوچەکەشەوە.

 

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیکردەوە کە وڵاتەکەی دەیەوێت ڕێگری لەفراوانبوونی گرژییەکان بکرێت و لەڕێگەی کەناڵەکانی خۆیەوە هەوڵی بۆ ئەوەو ڕێگریکردن لەبەزاندنی سنووری ئاسمانییەکەی داوە.

 

دڵنیاییشی بە پزیشکیان-دا کە عێراق ئامادەی پێشکەشکردنی هەر جۆرە هاوکارییەکە بەگەلی ئێران.