
Plus4
پێش 9 کاتژمێر
محەمەد شیاع سودانی: هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران هەڕەشەی ڕاستەوخۆن لە
محەمەد شیاع سودانی؛ سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ تۆماس سیلەر باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لەعێراق کۆبووەوە،
ڕایگەیاند: تائێستا زۆر دانمان بەخۆماندا گرتووەو قووڵیش ناکەین ئاسمانی وڵاتەکەمان ببەزێندرێت.
سودانی؛ جەختیشیکردەوە کە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هەڕەشەی ڕاستەوخۆن لەسەر ئاسایشی عێراق و ناوچەکەو لەمپەر لەبەردەم هەر هەوڵێکی دیپلۆماسییەکان دروستدەکات.
سەرۆکی وەزیرانی عێراق بە باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپای وت: ئەوەی ئیسرائیل دەیکات، پێشێلکردنی ڕوونی یاساو عورفە نێودەوڵەتییەکانە.
نەیشاردەوە کە عێراق بەهەموو شێوەیەک بەزاندنی ئاسمانی وڵاتەکەی ڕەتدەکاتەوە، تائێستاش بەرزترین ئاستی دانبەخۆداگرتنمان هەبووە، ئەوەش لەپێناو بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق.
وتیشی: ئەرکی هێزە گەورەکانی جیهان و یەکێتیی ئەوروپایە، ئەم جۆرە دەستدرێژییانەی ئیسرائیل ڕابگرن.