
plus4
پێش 12 کاتژمێر
کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، سەرۆک کۆمارو سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی کۆکردەوە.
ئەمڕۆ لە میانەی پێشوازیکردنی لەلایەن عەبدوولەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق،، دادوەر جاسم محەمەد عەبود سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی عێراق، رایگەیاند، پێوستە بەپێی دەستورو یاسا، چارەسەرێک بۆ کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدۆزرێتەوە.
دەشڵێت، دادگای فیدڕاڵی بەگوێرەی دەستورو یاسا ئەرکەکانی رایی دەکات، کە بەرژەوەندی گەلی عێراق بپارێزێت.
هاوکات سەرۆک کۆماری عێراق بەپێویستی زانی چارەسەری بنەڕەتی بۆ کێشەی موچەی موچەخۆرانی هەرێم بدۆزرێتەتەوەو کۆتایی بەوکێشەیە بهێندرێت.
ئەم لێدوانەی سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی لەکاتێکدایە کە بڕیارە بەپێی سکاڵایەک، سبەی فەرمانی سالاری بۆ رەوانەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەربکات.