کەرکوک
plus4
پێش 4 هەفتە

دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی خۆی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆو سبەی کەرکوک و پارێزگاکانی دیکەی عێراق بڵاوکردەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی عێراق ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لە کەرکوک 44 پلە دەبێت وسبەی دووشەممە پلەکانی گەرما لە کەرکوک نزمدەبنەوە بۆ 42 پلە.

لەچەند رۆژی رابردوودا پلەکانی گەرما لەکەرکوک بەشێوەیەکی بەرچاوبەرزبونەوەو بەشوەیەک 47 پلەی تێپەڕاندو گەرمایەکی تاقەت پروکێن ناوچەکەی گرتەوە.