
Plus4
پێش ڕۆژێک
وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی عێراق: بە شەو هیچ گەشتێکی ئاسمانی ئەنجامنادرێت و گەشتەکان بەڕۆژ
وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی عێراق
ڕایگەیاند: لەئەمڕۆوە تەنها هاتن و ڕۆیشتنی فڕۆکە لەباشووری وڵات و لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرەوە ئاسایی دەبێتەوە.
وەزارەتەکە ڕوونیشیکردەوە: گەشتەکانی هاتن و ڕۆیشتن لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرەوە، تەنها لەڕۆژدا دەبن و لەشەودا هیچ گەشتێکی هاتن و چوون ئەنجامنادرێن.
وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی عێراق ئاشکراشیکرد: ڕاگرتنی هاتووچۆی ئاسمانی لەسەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی بڕیاری کۆتایی لە بارەوە دەدەن .