بەیاننامە
plus4
پێش 3 هەفتە

🔻باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق وتەبێژی حکومەتی عێراق بەیاننامەیەکی سەبارەت بەهێرشەکەی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران بڵاوکردەوە

🔶حکومەتی عێراق ئیدانەی دەستدرێژییە سەربازییەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەکات.

🔶هێرشەکە پێشێلکارییەکی رونی بنەما بنچینەییەکانی یاسای نێودەوڵەتی و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

🔶هەڕەشەیە لەسەر ئاسایشی نێودەوڵەتی بەتایبەت کە لەماوەی دانوستانەکانی ئەمریکاو ئێرانە.

🔶ناکرێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تەنها تەماشاکەر بێت بەرانبەر بەو پێشێلکارییە ئابروبەرانەی رویداوە.

🔶عێراق داوای دانیشتنی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات.

🔶عێراق داوای رێوشوێنی تووندی دژی پەلامارەکە دەکات و زەمانەتی دووبارە نەبەنەوەشی دەوێت. بەس نییەو پێویستە هەڵوێستێکی توندی نێودەوڵەتی هەبێت و هەنگاوی کرداریی لەو روەوە بنرێت.