عێراق و کوردستان
plus4
پێش ٢ هەفتە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم هێرشیکردە سەر بەغداو ڕایگەیاند: حكومەتی عێراق سوورە لەسەر چەسپاندنی کۆمەڵێک یاسای ڕژێمی پێشوو کە یاسای بەعسی و ناوەندییەتی بەسەرچووە.

لەوبارەیەوە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هێرشیکردە سەر حکومەتی بەغداو دەڵێت: حكومەتی عێراق کار لەسەر چەسپاندنی کۆمەڵێک یاسای ڕژێمی پێشوو دەکات، بەتایبەت یاسای ساڵی 1976 کە بەشێوەیەکی ئاشكرا دژی بنەماکانی سیستمی فیدراڵی و ماددەکانی دەستوورە.

دەشڵێت: سەرباری ئەوەش مووچەو بژێویی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانی بڕیوە، بڕینی مووچەش، پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤەو سیاسەتی برسیکردنی بەرنامە بۆ داڕێژراوە، ئەوەش لەپێناو جێبەجێکردنی جیاکارییەکان کە دژی دەستوورن و کە لەدڕندانەترین پێشێلکارییەکانە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە بەغدا دەڵێت: ئێوە بەئاشکرا دەستوور پێشێلدەکەن، چەندین ساڵ ڕێگربوون لەپەسەندکردنی یاسای نەوت و گاز کە بنەمای چارەسەری تەواوی کێشەکانە.