
plus4
پێش 3 هەفتە
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ماوەی پێنج ڕۆژی تر بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران درێژکردەوە.
ئەمەش بەمەبەستی پێدانی هەلی زیاتر بەو هاووڵاتیانەی تائێستا تۆمارەکانیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نوێ نەکردووەتەوە.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لە لقی کەرکوکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە plus4ی ڕاگەیاند: گەرچی بڕیاربوو ڕۆژی 15ی ئەم مانگە دوا وادەبێت بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران، بەڵام تاڕۆژی 20ی ئەم مانگە درێژکرایەوە کە دەکاتە ڕۆژی هەینیی داهاتوو.
ئەمەش دەرفەتێکی تر دەبێت بۆ ئەو هاووڵاتیانەی تائێستا بەهەر هۆکارێک بێت تۆمارەکانیان نوێ نەکردووەتەوە.
سەرچاوەکەی کۆمیسیۆن وتیشی: لەکەرکوک ئاستی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران زۆر بەرزە، بەجۆرێک تائێستا گەیشتووەتە 90%، ئەمەش بەڕێژەیەکی باش هەژماردەکرێت.