هاوکاری پێشمەرگە
plus4
پێش ٢ هەفتە

دوای ئەوە بەهۆی کێشەی نێوان هەرێم و بەغداوە مووچەی مانگی پێنجی سەرجەم مووچەخۆران بەپێشمەرگەشەوە دواکەوت، بەڵام ئەمریکا هەموو مانگێک هاوکاری بۆ نزیکەی 40 هەزار پێشمەرگە دەنێرێت کە سەر بە لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگەن.

لەڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە: ڕۆژی پێنجشەممە، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی پێنج دابەشدەکرێت.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، سبەی چوارشەممە، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى پێنج، ڕەوانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت و ڕۆژی پێنجشەممە دەستدەکرێت بەدابەشکردنی.

لەم مانگەشدا، 61 هەزارو 375 ئەفسەرو پلەدارو پێشمەرگە بەسیستمی پرۆژەی (هەژماری من)، هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن.