
plus4
پێش 6 ڕۆژ
کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە: لە سبەیەوە، شەپۆلێکی بەتینی گەرما ڕوو لەناوچەكە دەكات و پلەكانی گەرما بەشێوەی بەرچاو بەرز دەبنەوەو شەپۆلەکە لەڕۆژی هەینییەوە ڕوو لە عێراق دەكات.
ئاشکراشیکرد: لەناوچەكانی هەرێمی کوردستان، پلەکانی گەرما لەنێوان (44 تا 46) پلە دەبن.
ڕوونیشیکردەوە: لەناوچەكانی ناوەڕاستی عێراقیش پلەکانی گەرما لەنێوان (49 بۆ 50) پلە دەبن، هەرچی ناوچەكانی باشوورە، پلەکانی گەرما دەگەنە (49 بۆ 52) پلە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی کەشناسی، شەپۆلەكە تاناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.