
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش هەفتەیەک
پەرلەمانتار لەیس دولەیمی لەوتارێکیدا بۆ ژمارەیەک لەهاوڵاتیان کە لە سۆشیال میدیا بڵاوبوەتەوە، لۆمەی حەلبوسی دەکات کە بارزانی لەعەرەبی سونە زویر کردووە چونکە بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک، پشتگیری یەکێتیی کردووەو دەڵێت: حەیدەر عەبادی و شیعە بەشەڕ کەرکوکیان وەرگرتەوەو وەک دیاری پێشکەش عەرەبی سونەیان کرد، بەڵام حەلبوسی جارێکیتر کەرکوکی کردە دیاری بۆ یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و مەسعود بارزانیشی لێمان زویرکرد چونکە ئەو کارەی قبوڵ نەدەکرد.
لۆمەی حەلبوسی دەکات کە بارزانی لەعەرەبی سونە زویر کردووە چونکە بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک، پشتگیری یەکێتیی کردووە
دەشڵێت: ئەگەر عێراق دابەش بکرێت، کورد کەرکوک دەبات، ئەو وەختە دەبێت عەرەبی سونە لەنێوان هەردوو هەرێمەکەدا کرێکاری بکەن.